وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل : بێئاگادارکردنەوەی ئەمریکا دەتوانین هێرش بکەینە سەرئێران

یائیر لاپید ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ جارێکیدیکەش بە بیری کۆمەڵگەی جیهانی هێنایەوە ، ئەگەری هەیە هێرش بکەنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران ، بەڵام ئەوجار بێئاگادارکردنەوەی ئەمریکا
لاپید لەچاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی ١٢ ی ئیسرائیل سەبارەت بە تواناکانی هێزی سەربازی ئیسرائیل قسەی کردوو ڕایگەیاند ، لە کاتی هێرشدا بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران ، کارناسان و پسپۆرانی سەربازی سەریان سوور دەمێنت لە تواناکانی ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دووپاتی دەکاتەوە ، ئێران بەردەوام درۆ دەکات و خەریکی هەڵخەڵەتاندنی ئاژانسی وزەی ئەتۆمییە ، بەڵام هاوکاتیش ڕایگەیاند ئەوان لە گەڵ رێککەوتنێکی سەرکەوتوون ، نەک ڕێککەوتنێکی هەڵە لە گەڵ ئێران

سەرچاوە ، rf

Back to top button