لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٣١ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون

 

ناوەندەکانی چاودێری مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکەن لە ساڵی ٢٠٢١ ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام بووە لە پێشێلکاری مافی مرۆڤ ، لە سەر کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان .

بە پێی ئامارە فەرمییەکان ، جیا لەو ئامارانەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگری لە بڵاو بونەوەیان دەکات ، دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ٣١ کوردی چالاکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە سێدارە داوە .

هاوکات ناوەندەکانی چاودێری مافی مرۆڤ باس لە دەستگیرکردنی ٥٠٠ چالاکی سیاسی دیکەدەکەن لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە تا ئێستا ٣٨ کەسیان بێسەروشوێنن .
لە لایەکی دیکەشەوە ٤٧ کەس لە سنوورەدەستکردەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان بە هۆی تەقینەوەی ” مین ” گیانیان لە دەستداوە .
هەر لە راگەیاندراوەکەی ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤدا هاتووە ، لە ساڵی ٢٠٢١  دا ٢١٩ کۆڵبەری سەر سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراوو بریندار بوون .

Back to top button