گفتووگۆی حیزبەكانی دیموكرات بۆ یەكگرتنەوە گەیشتە قۆناغی كۆتایی
یەکگرتنەوەی حیزبەکانی دیموکراتی کوردستان و کوردستانی ئێران لە قۆناغی کۆتایی دایە .
لەدەستپێکی ساڵی نوێی ٢٠٢٢ هەوڵەکانی ساڵی ڕابردووی هەردووک حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ( رۆژهەڵاتی کوردستان ) بۆ یەکگرتنەوەی هەرووک باڵەکە چڕتر بۆتەوە .
لەمبارەوە بەرپرسێکی باڵای حیزبی دیموکراتی کوردستان کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت ، بەدەزگای میدیایی خواکوڕک- ی ڕاگەیاند دانووستانەکان بە ئاراستەیەکی سەرکەوتوودا بەردەوامە و یەکگرتن و ڕێککەوتن لە سەرخاڵەکانی یەکگرتنەوە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی .
ئەوە لە کاتێکدایە خالید عەزیزی سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان کە لە ئیستادا لە ئەمریکایە ئەویش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیبەوە کردووە ، یەکگرتنەوەی هەردووک باڵەکەی حیزبی دیموکرات لە دوا قۆناغەکانی خۆیدایە .