فەڕەنسا سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپای وەرگرت
فەڕەنسا بۆ ماوەی شەش مانگ سەرۆکایەتی خولی یەکێتی ئەوروپای وەرگرت و خواستی ئەوەی هەیە ئەوروپا یەکێتییەکی “بەهێز و خاوەن سەروەری بێت”.
شەوی رابردو فەڕەنسا بەشێوەیەکی فەرمی و بۆ ماوەی شەش مانگ سەرۆکایەتی خولی یەکێتی ئەوروپای لە سلۆڤینیا وەرگرت، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا سەرۆکایەتییەکە رادەستی کۆماری چیک دەکات.
لەو ماوەیەدا فەڕەنسا خواستی ئەوەی هەیە ژمارەیەک دۆسیە لەناوەندی ئەوروپادا بەرەو پێش بەرێت و ناکۆکییەکانی ئەندامانی یەکێتییەکە لەبارەیانەوە کەمبکاتەوە، بەتایبەت پرسی تەندروستی و چۆنیەتی گرتنەبەری رێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا و کێشەکانی ناتۆ و روسیا.