کەشناسی : به‌فر و باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

 

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه‌ی راگه‌یاند.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ی 1ی 2022، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ ئێواره‌دا بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان  ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ سبەی دووشه‌ممه‌ 3 ى 1ى 2022، له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان  ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان هه‌یه‌، ئه‌گه‌رى به‌فربارینیش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا هه‌یه‌.

Back to top button