گۆڕان بەفەرمی كشانەوەی خۆی لە حكوومەت ڕەت كردەوە
رێکخەری ژوری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان له رونكردنهوهیهكدا رایگهیاند، تا ئەو کاتەی بزوتنەوەی گۆڕان دەگاتە دوا بڕیاری سیاسی بۆ مانەوە لە حکومەتدا یان کشانەوە، هاوڕێیانمان لە حکومەتدا نوێنەرایەتی گۆڕان دەکەن و ئەرکی فەرمی بەڕێوەدەبەن، هەر کاتێکیش بڕیاری کشانەوە لە حکومەت درا ئەوا تیمەکانمان پێوەی پابەند دەبن.
ڕێکخەری ژوری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان ئهمڕۆ یهكشهممه له رونكردنهوهیهكدا رایگهیاند، لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 10ی 10ی 2021 و دەرکەوتنی ئەنجامە سەرەتاییەکان لە بەشێک لە کۆڕ و کۆبونەوە حزبی و جەماوەرییەکاندا، بە تایبەت لە سۆشیال میدیا و ناوەندە میدیاییەکاندا قسەو باسێکی زۆر لەسەر هۆکار و ئەنجامە چاوەڕوانکراو و نەکراوەکان کراو لەم چوار چێوەیەدا مەبەست و بێ مەبەست ڕوی قسە و ڕەخنەکان لە سەرکردایەتی بزوتنەوەکە (خانەو جڤاتەکان) و تیمیەکانی حکومەت (هەرێم، خۆجێی)یە.