له گه‌رمیان كچێك به فیشه‌ك كۆتايى به ژيانى خۆى هێنا
ئه‌مڕۆ كچێك به‌برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار، پاش ره‌وانه‌كردنیشی بۆ سلێمانی له ڕێگا كۆتایی به ژیانی هات.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رايگه‌ياندووه: “له‌گه‌ڕه‌كی ئاواره‌كانی قه‌زای كه‌لاره‌وه كچێكی ته‌مه‌ن (15) ساڵان به‌ناوی (ب – و – ع ) هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كه‌به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه برینداربوبوو، به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی هیچ كێشه‌كی نه‌بووه له ماڵه‌وه به ده‌مانچه‌كه‌ی باوكی گوللـه‌یه‌كی به خۆیه‌وه ناوه.
راشيگه‌ياندووه،” دوای چاره‌سه‌ری خێرا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا، پێش گه‌شتنی به نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كۆتایی به ژیانی هات.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌شلێت،” له‌ئێستادا له‌سه‌ر چۆنێتی و هۆكاری خۆكوشتنی ناوبراو پۆلیس چۆته شوێنی ڕوداوه‌كه و ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردوه.