له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت 34 کۆچبەر ئاره‌زوومه‌ندانه‌ دەگەڕێندرێنەوە كوردستان

34 كۆچبه‌ر كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانى لیتوانیا گیریان خواردبوو و له‌ دۆخێكى خراپدا بوون، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.

هەڵگورد ساڵەیی، ڕاوێژکار لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان 24ى ڕاگەیاندووه‌: “لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەکەمان دوای هەماهەنگیکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیتوانیا، ئەمڕۆ 34 کۆچبەر، کە لە کەمپەکانی لیتوانیا گیریان خواردبوو و لە دۆخێکی خراپدا بوون، دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان”.

پێشتر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نزیکەی چوار هەزار کۆچبەری لە سنوورەکانی بێلارووس و پۆڵەندا گەڕاندەوە و یەکەمجارە لە لیتوانیا کۆچبەران بگەڕێندرێنه‌وه‌.

Back to top button