شاخوان عهبدوڵڵا: فهرمان كرا تابلۆكانى شارى كهركووك كه دانران و زمانى كورديان لهسهرنيه هەلبگیرێت و چاکبکرێتەوە
لە روونکردنەوەیەکدا د.شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری هەڵبژێردراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق كه ئهمرۆ يهكشهممه 2-1-2022 له پهيجى فهرميى خۆى له تۆڕى كۆمهڵايهتى فهيسبووك رایگەیاندووە: “لە دوای هەڵواسینی تابلۆی نوێی هێماکانی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای کەرکووک راستەوخۆ لە دژی ئەو بابەتە پەیوەندیم بە لایەنی پەیوەندیدار کرد کە ئەو تابلۆیانە پێچەوانەی دەستووری عیراقە و لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکەین کاربکەن بۆ سڕینەوەی زمانی کوردی لە تابلۆکان”.
شاخەوان عەبدوڵڵا راشيگهياندووه : “دەست بەجێ دەست کرا بە لێکۆڵینەوە و بریکاری پاریزگاری کەرکووک پەیوەندی پێمەوە کرد کە ئەوان بێتاوانن و دەست بەجێ ئەو تابلۆیانە هەڵدەگرن و زمانی کوردی زیاد دەکرێت، داوام لێکرد هەڵوێستی خۆیان لە دژی ئەو بابەتە بە بەیاننامەک روونبکەنەوە بریاریدا بەیانێکیش دەر بکەن”.
ئهو بەربژێری هەڵبژێردراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق له شارى كهركووك دهشلێ:” داوامکردووە ئەو کەسە دەستگیر بکرێت کە بەرپرسە لەو کارە .
شاخهوان عهبدوڵڵا، راشیگەیاندووە: “هەر دوابەدوای ئەوە پەیوەندیم بە سەرۆکی شارەوانی کەرکووکەوە کرد و، بۆمی پشت راست کردەوە کە هەڵە بووە و فەرمان کراوە تابلۆکان هەڵبگیرێت و چاکبکرێتەوە.”