ژنێك و سێ منداڵ به‌ هۆی هه‌ڵمژینی غازی خه‌لوز گیانیان له‌ ده‌ستدا

 

 

له‌ گوندێكی باشوری لوبنان ژنێكی سوری و سێ منداڵه‌كه‌ی كه‌ به‌ هۆی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی سوریا ئاواره‌ بوونه‌، به‌ هۆی هه‌ڵمژینی غازی خه‌لووز گیانیان له‌ ده‌ستدا.

بەرپرسێکی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند: رووداوه‌كه‌  له‌ گوندێكی باشوری لوبنان روویداوه‌و كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ژنێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ و منداڵەکانیشی تەمەنیان هه‌شت، حه‌وت و چوار ساڵ بووە.

پۆلیسی لوبنان راشیگه‌یاند  رووداوه‌كه‌ له‌ نێو ماڵیك روویداوه‌، به‌ هۆیی ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك نه‌بووه‌ بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی غازی خه‌لوز سه‌رجه‌می خانه‌واده‌كه‌ خنكاون.

Back to top button