له‌ كه‌ركووك هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌ كورد نشینه‌كان و ماڵان ده‌پشكنن

 

دواى ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك چه‌ند بڕیارێكی دژ به‌ كورد له‌ شاره‌كه‌ ده‌ركردووه‌، ئه‌مشه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌ كورده‌كات و ماڵان ده‌پشكنن، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیانی كوردی شاره‌كه‌ی به‌دواداهات.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك، ئه‌مشه‌و هێزێكی ئه‌منی كه‌ پێكهاتبوون له‌ لیوای 61 و چه‌ند هێزێكی تر و حه‌شدی شه‌عبی هه‌لی كوتاوه‌ته‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌ كورد نشینه‌كان و ماڵه‌ كورده‌كان ده‌پشكنن.

سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ئازادی و ره‌حیماوه‌ هه‌لمه‌ته‌كه‌ به‌چڕی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ گومانی بوونی چه‌ك ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ئه‌نجامدراوه‌، له‌ كاتێكدا بوونی چه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌كان و توركمان نشینه‌كان ئاساییه‌.

ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یهێزه‌ ئه‌منیه‌كان دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ ئه‌مڕۆ هاووڵاتیانی كورد ناڕه‌زایه‌تیان دژ به‌ هه‌ولێكی راكان جبوری ده‌ربڕی كه‌ فه‌رمانی ده‌ركردبوو به‌ لێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و تابلۆیانه‌ی به‌ كوردی له‌سه‌ریان نوسراوه‌و له‌ شێونی ئه‌وان تابلۆی به‌ زمانی عه‌ره‌بی هه‌ڵواسرابوون.

 

Back to top button