چاودێری مافی مرۆڤی سووری ، نهێنیەکی حزبوڵڵا و ئێران ئاشکرا دەکات

 

چاودێری مافی مرۆڤی سووری ئاشکرای دەکات حزبوڵلای لوبنان بە هاوکاری ئابووری ئێران لە هەوڵدان بۆ شاردنەوەی ئەو چەک و تەقەمەنیانەی وا ئێران دەیانگەێنێتە سووریا .

چاودێری مافی مرۆڤی سووری باس لە جوڵەیەکی نائاسایی هێزەکانی حزبوڵلا دەکات لە بنکەیەکی ئاسمانی لە دەورووبەری دیمەشقی پایتەختی سووریا .
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە هێزەکانی حزبووڵلا خەریکی دروستکردنی چەند عەمبارێکی نهێنین بۆ شاردنەوە هەموو ئەو چەک و درۆنانەی لە لایەن ئێرانەوە بە دەستیان دەگات
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە بنکەی ئاسمانی ” دیماس ” کە لە ڕابردوودا بنکەیەکی راهێنانی هێزەکانی ئاسمانی سووریا بووە ، لە ئێستادا لە ژێر کۆنتڕۆلی ڕاوێژکارانی سەربازی ئێراندا وهەر لەوێش عەمبار و پەناگەی نهێنی دروستدەکرێت بۆ شاردنەوەی ئەو چەک و درۆنانەی ئێران ، بۆ ئەوەی لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل پارێزراو بن .

سەرچاوە rf

Back to top button