فەرمانگەی دادنووسیی هەولێر مامەڵەی هاووڵاتیانی ڕاگرت .

لە ڕاگەیاندراوێکدا فەرمانگەی دادنووسیی هەولێر ئاشکرای دەکات بڕیاریدا بە ڕاگرتنی مامەڵەی ئەو هاووڵاتیانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە .
فەرمانگەی دانووسیی هەولێر وەک یەکەم فەرمانگەی حکومی ئەو بڕیارەی خستە بواری جێبەجێکردن.

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ،لەدوای 1-1-2022 هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین و لە کاتی جێبەجێ نەکردنی ئەم گشتاندنە، سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگە روبەڕوی لێپێچینەوە دەبنه‌وه‌.

ئەو بڕیارە کە واژوی فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و رۆژی 15/12/2021 دەرچووە: هەر فەرمانبەرێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت، ئەگەر تاوەکو 01-01-2022 ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بە دەوامی فەرمی.

Back to top button