سەرۆك کۆماری ئێران دەچێتە مۆسكۆ

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەید خەتیبزادە تەئکیدیکردەوە کە لەئامادەکاریی بۆ سەردانەکەی سەرۆک کۆمار ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ مۆسکۆ کار لەسەر زنجیرەیەک بەڵگەنامە کراوە کە بریتین لەڕێککەوتنی هەماهەنگیی هەمەلایەنەی نێوان هەردوو وڵات

خەتیبزادە ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی ئەگەری واژۆکردنی بەڵگەنامەی هاریکاریی ستراتیژی نێوان ئێران و ڕووسیا لە سەردانێکی گەورەدا بۆ مۆسکۆ گوتی: “ئەم سەردانە بەم زووانە لەسەر بانگهێشتی (ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا) دێت ئێمە لەقۆناغێکی کارکردنداین و تاوتوێی ئەو کێشانە دەکەین کەپەیوەندی بەبوارە جیاجیاکانەوە هەیە هەندێک لە بەڵگەنامەکان و تێبینیەکانیش بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.”

Back to top button