سعودیە باڵیۆخانەی واشنتن دادەخات
باڵیۆزخانەی سعودیە لە واشنتن ئەمڕۆ بەهۆی خراپی کەش و هەواوە داخستنی دەرگاکانی ڕاگەیاند
باڵیۆزخانەی سعودیە لە واشنتن لە سەر هەژماری تویتەری خۆی گوتی: “پێمان باشە لە ڕۆژی دووشەممە (3ی کانوونی دووەم) باڵیۆزخانەکە دابخرێت بەهۆی خراپی کەش و هەواوە و ڕۆژی سێشەممە (4ی کانوونی دووەم) دەست بەکارەکان بکاتەوە”
باڵوێزخانەکە داوای لە هاوڵاتیان کرد لە واشنتۆن، ڤێرجینیا و ماریلاند هۆشیار بن و پەیڕەوی ڕێنماییەکانی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ بکەن