سبهى لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم كۆدهبێتهوه
برياره سبهى لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم كۆببێتهوه و بڕیاری نوێ دەربکات و،پێداچوونەوە بە بڕیارەکان دەکات کە پێشتر بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا درابوون.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاندووه: “بڕیارە سبەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەکان کۆببێتەوە، ئەوەی پێویست بێت بۆ بەرژوەندی هاووڵاتییان گفتوگۆی لەسەر دەکەین و پێشنیازەکانیشمان دەخەینە بەردەم لیژنەی باڵا”.
وەزیری تەندروستی حكومهتى ههرێمى كوردستان گوتووشيهتى: “ئێستا ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا کەمبووەتەوە، چونکە پێشتر لە مانگی 8 هەڵکشا و لە ماوەی شەش هەفتەدا گەیشتە لوتکە، بەڵام ناتوانین بڵێین مەترسی نەماوە، پێشبینی شەپۆلی دیکە دەکرێت وەک هەموو وڵاتانی دیکە، بەتایبەتی ئێستا کە جۆری ئۆمیکرۆن بڵاوبووەتەوە”.