دهۆك: كۆمه‌ڵگايه‌كى هاوچه‌رخ به‌سه‌ر “خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت” دابه‌ش ده‌كرێت
له سه‌ر ڕاسپارده‌ى د.عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆك دواى ته‌واوبوونى كۆمه‌ڵگايه‌كى هاوچه‌رخ كه پێك دێت له 153 دوكان له شارى دهۆك بڕياره له رێگاى تيروپشك به‌سه‌ر خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌ش بكرێت.
لهئاگادارييهكدا كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 3-1-2022 له لايه‌ن پارێزگارى دهۆك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك) كه‌وتووه‌و، تێدا هاتووو: هاووڵاتيانى خۆشه‌ويست دهكهينهوه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى پارێزگارى دهۆك دواى ته‌واوبوونى كار له كۆمه‌ڵگاى هاوچه‌رخى دۆميز و كۆتايهاتنى ده‌ست به دابه‌ش كردنى دێته‌كردن له‌سه‌ر خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت .
له ئاگادارييه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه:” هه‌ر خێزانێك ئه‌و مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌يگرێته‌وه، ده‌توانێت داواكارى خۆى پێشكه‌ش به به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ناحيهى فهيديه بكات له به‌روارى 3-1-2022 تاوه‌كو 3-2-2022 كه له‌م مه‌رجانه پێك هاتووه:
يه‌كه‌م: داواكار ده‌بێت دانيشتووى ڕه‌سه‌نى ناحيهى فه‌يديێ بيت به گوند‌و كۆمه‌ڵگه‌كانى.
دووه‌م: ده‌بێت داواكار مووچه‌ى نه‌بێت.
سێيه‌م: ده‌بێت خێزانداربى.
چواره‌م: ده‌بێت داواكار نيشته‌جێى خانوو بێت نابێت مولك بێت
پێنجه‌م: ده‌بێت داواكار به‌لێن نامهيهكى ياسايى له دادنووسى له‌سه‌ر خۆ بدات كه ئه‌و مه‌رجانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌يگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها زياتر هاتووه:” هه‌موو داواكارييه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گيرێت و ووردبينى بۆ ده‌كرێت، له‌لايه‌ن ئه‌و ليژنه‌يه‌ى له‌لايه‌ن پارێزگارى دهۆك پێكهاتووه،