پارتی: شه‌نگال ته‌نها له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌گه‌ پارێزراوه‌

خواكوڕك

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گیه‌نێت، “شتێکی ئاساییە کە کێشەی شنگال لە بەغدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت، چونکە ئێمە لەو بابەتە ترسمان نییە و وەڵامیشمان بۆ ھەموو پرسیارێکی تایبەت بەو بابەتەوە ھەیە، ئێمە بە ئاشکرا دەڵێین ئەو ناوچەیە بۆ ئەوەی پارێزراو بێت، پێویستە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ھێزی پیشمەرگەدا بێت”.

د. عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌باسی رایگه‌یاندووه‌، “نابێت کێشەکانی ھەرێمی کوردستان ببردرێتە بەغدا، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان، لە ڕێگای بردنی مەلەفی شنگالەوە بۆ پەڕلەمانی عێراق دەیەوێت لە پارتی بدات، ئێمە ئەمڕۆ ٨/٣/٢٠١٧ لەگەڵ فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوینەوە و گفتوگۆمان لەسەر ئەوە کرد، کە نابێت بە ھیچ شێوەیەک کێشەکانی ھەرێمی کوردستان ببردرێتە دەرەوە، لەگەڵ ئەوەش ئەوەمان لەبیر نەچێت کێشەی شنگال، ئێستا بابەتێکی زۆر گەرمە بوەتە ململانێیەکی ھەرێمی”.

ئاشکراشی کرد: “بزووتنەوەی گۆڕان لەخەمی ھەرێمی کوردستان و شنگال دا نییە، بەڵکو دەیەوێت لە پارتی بدات، بەڵام ئێمە بەڵگەمان لە بەردەستدا ھەیە، بۆ نموونە ئێمە دەڵێین بە کۆی گشتی لە پەرلەمانی عێراق، دژی ھەموو دەستێوەردانێکی دەرەکین، ئەوەش پەکەکە دەگرێتەوە، بۆیە دەبێت پەکەکە ئەو سنوورانە چۆڵ بکات، بەڵام ئەوان دەیانەوێت لەو ڕێگایەوە پارتی تۆمەتبار بکەن، لەگەڵ ئەوەش ئەوان ھەڵوێستیان لاوازە، لایەنەکانی دیکەش ھەڵوێستیان لەگەڵ پارتی دایە و دەڵێن ھەبوونی پەکەکە لەو ناوچانە ھیچ مانایەکی نییە، دەبێت بۆ شوێنی خۆیان بگەڕێنەوە”.

Back to top button