به بريارى سه‌رۆكى حكومه‌ت،پڕۆژەیەکی ئاودێری لە قەزای چەمچەماڵ تەواو دەکرێت
فه‌رمانگه‌ى ميدياو زانيارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌يگه‌ينێت:” به بڕيارى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،پڕۆژەیەکی ئاودێری لە قەزای چەمچەماڵ تەواو دەکرێت.
له راگه‌يێندراوێكدا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 3ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢،فه‌رمانگه‌ى ميدياو زانيارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند:” لە چوارچێوەی گرنگی دانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کاروپرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (١٨٣,٠٠٠,٠٠٠) ملیۆن دینار، بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەی ئاودێری گوندی دووەر لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتۆکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ بەرێوبەرایەتی ئاودێری سلێمانی.”