ڕوونکردنەوەیەک لە ئاسایشی بازگەکان

ئاسایشی بازگەکان ڕەتی دەکاتەوە ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدابێت لەنێوان ئاسایشی بازگەکان و چەکدارانی پەکەکە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “ لە چەند پەیجێک بڵاوکراوەتەوە گوایە لە شەوی 2/3ی-1-2022  ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایشی بازگەکان و چەکدارانی پەکەکە ڕوویداوە، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ڕای دەگەیەنێت کە هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوان ئاسایشی بازگەکان و چەکدارانی پەکەکە رووی نەداوە”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو “ئەوەی ڕوویداوە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان چەند قاچاخچیەکییان دەستگیر کردووە کە هەوڵی گەیاندنی هاوکاریان داوە بۆ چەکدارانی پەکەکە بۆ زەرەرگەیاندن بە خەڵکی ناوچەکە و کوردستان بە گشتی، خۆشبەختانە دەستگیر کراون بەبێ بوونی هیچ زیانێک لە برایانمان لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا “خەڵکی کوردستان و دەڤەرەکە دڵنیا دەکەینەوە تا پێشمەرگە قارەمانەکان گیانفیدایانە لە سەنگەرەکان و ئاسایشەکان شوورەی پۆڵاین بن، خاک و خەڵکی کوردستان هەمیشە پارێزراو دەبن لە هەر هەوڵ و پلانێکی دوژمنان کە هەوڵ بدەن ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدەن”.

Back to top button