مسته‌فا كازمی: ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی بابل دوورخرانه‌وه و 14 كه‌سیش به هۆی تاوانه‌كه‌وه ده‌ستگیركراون
دواى ئه‌وه‌ی رۆژی 30-12-2021ی رابردوو هێزێکی ئەمنی چووە سەر ماڵی کەسێک لە ناوچەی جبلە به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خاوه‌نی ماڵه‌كه دروست بوو به هۆیه‌وه،20 ئەندامی یەک بنەماڵە لە ماڵەکەدا کوژران، کە 12یان منداڵ بوون، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له شه‌قامی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له‌و باره‌وه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا رایگه‌یاند كه دوای لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه سەرجەم ئەو کەسانەی لە رووداوەکەی پارێزگای بابل تێوەگلاون لەژێر لێپێچینەوەدان و چاوپۆشی لە هیچ کەموکورتییەک لەناو سیستەمی ئەمنی ناکەین
هه‌روه‌ها سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە تویتەکەیدا رایگه‌یاند كه بەدواداچوونی وردمان بۆ تاوانە خوێناوییەكەی بابل كرد، هەوڵێكیشمان بۆ چەواشەكردنی حكومەت و رای گشتی ئاشكراكرد، كە ئەوە خۆی تاوانێکە”.
هەروەها دەڵێت: “هەروەها سەرجەم تێوەگلاوان لە تاوانەکە و چەواشەکارییەکە لەچنگی دادگەدان، لیژنەیەكی باڵاشمان بۆ فراوانكردنی لێكۆڵینەوە دروستكرد، چاوپۆشی لە هیچ كەموكورتییەك لەناو سیستمی ئەمنی ناكەین”.