پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ سێ شەممە هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان کۆدەبنەوە، لەکۆبوونەوەکەدا یەکخستنی داواکارییەکانی هەرێم لە حکومەتی داهاتووی عێراق و کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تاوتوێ دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست دەزگایی میدیایی (خواکوڕك) کەوتوون، لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەکێتیدا دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی پەرلەمانی فیدڕاڵ، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دروستکردنی یەکڕیزی کورد لەبەغدا لەگەڵ یەکخستنی داواکارییەکانی هەرێم لە حکومەتی داهاتووی عێراق و بابەتی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.