سەرۆککۆماری ئێران : پێویستە ترەمپ بە مەرگ سزابدرێت

سەرکۆماری ئێران داوای دادگاییكردنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و وەزیری پێشووی دەرەوە، مایک پۆمپیۆ ده‌كات.

لە تارانی پایتەختی ئێران و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، چەندین چالاکی بۆ یادکردنەوەی دووەمین ساڵیادی کوشتنی سەرکردەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بەڕێوەچوو.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە بۆنەکدا گوتارێکی پێشکێشکرد و گوتی دۆناڵد ترەمپ دوژمنکار و بکوژی سەرەکی، قاسم سولەیمانییە و پێویستە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت و بکوژرێت.

ئیبراھیم رەئیسی، لە میانی گوتارێکیدا لە رێورەسمەکە جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و وەزیری پێشووی دەرەوە، مایک پۆمپیۆ کە فەرمانی تیرۆرکردنەکەیان داوە، ئەگەر تاوانەکانیان لە دادگاییکردنێکی دادپەروەرانەدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت، ئەگەر لە بەرامبەر تاوانەکانیان سزا بدرێن، ئەوا باشە. ئەگەر نا، من بە سەرکردەکانی ئەمریکا دەڵێم، هیچ گومانتان نەبێت، ئومەت قۆڵی تۆڵەسەندنەوەی لێ هەڵدەماڵێت.

Back to top button