هێلیکۆپتەرێکی سوپای ئیسرائیل لە شاری حەیفا كه‌وته‌ خواره‌وه‌

هێلیكۆپته‌رێكی هێزی ده‌ریایی سوپای ئیسرائیل له‌كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی حه‌یفا كه‌وته‌خواره‌وه‌، له‌ئه‌نجامیشدا مردنی دوو ئه‌فسه‌ر و برینداربوونی ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

سوپای ئیسرائیل له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێك له‌كه‌ناراوه‌كانی حه‌یفا دو ئه‌فسه‌ریان مردون و ئه‌فسه‌رێكیشیان برینداربوه‌ و دۆخی ته‌ندروستی جێگیره‌.

هاوکات رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت “Yediot Aharonot” بڵاوی کردەوە کە هێلیکۆپتەرەکە لەناو ئاوی دەریادا کەوتووەتە خوارەوە بەرامبەر سەنتەری توێژینەوە دەریایی لە گەڕەکی بێت غالیم لە شاری حەیفا.

به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌وه‌، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕێنمایی بۆ وه‌ستاندنی مه‌شقه‌كان له‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا ده‌ركرد و فه‌رمانی به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ كرد، تا هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ بزانرێت.

Back to top button