كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بەفرو بارانبارین بڵاوكرده‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و سبه‌ی چوارشه‌ممه بڵاوكرده‌وه و پێشبینیشده‌كرێت، سبه‌ی له‌كاته‌كانی به‌یانی زودا، بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان له‌گه‌ڵ به‌فربارین له‌ناوچه شاخاویه‌كان ده‌ستپێبكات.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیمچه هه‌ور ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان، خێرایی با له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما یه‌ك پله و به‌رزترینیش 11 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سبه‌ی چوارشه‌ممه، له هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له‌كاته‌كانی به‌یانی زودا بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌فربارین له‌سه‌ر ناوچه شاخاویه‌كان، لهدوانیوهڕۆشهوه بۆ نیمچه هه‌ور و پاشان بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سبه‌ی چوارشه‌ممه، له هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له‌كاته‌كانی به‌یانی زودا بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌فربارین له‌سه‌ر ناوچه شاخاویه‌كان، لهدوانیوهڕۆشهوه بۆ نیمچه هه‌ور و پاشان بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێـت.