ده‌رباز كۆسره‌ت: بوونی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان پێویست نیه
خواكوڕك
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن رایده‌گه‌یه‌نێت، ” پێویسته هه‌موو لایه‌ك ره‌چاوی ده‌ستكه‌وت و هه‌ستیارییه‌كانی دۆخی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان بكه‌ن و په‌كه‌كه‌ش له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تێبگات”.
ده‌رباز كۆسره‌ت له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان 24 راگه‌یاندووه، “بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی قه‌ندیل واقیعێكی دیكه‌یه، به‌ڵام بوونیان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمدا ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیادده‌كات، بۆیه پێویسته ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه‌یان له‌گه‌ڵ باسبكرێت كه به‌هۆی بوونی ئه‌وانه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، جا به پاشه‌كشه‌یان بێت یان گۆڕینی شێوازی چالاكییه‌كانیان بێت، پێویسته گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكرێت”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “چالاكی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان”په‌كه‌كه” له‌ناو خاكی كوردستان پێویست نییه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان قوربانییه‌كی زۆریداوه، پێویسته به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری بوونیان له‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا گفتوگۆ بكرێت”.