پارتی دیموکراتی کوردستان و رەوتی سەدر گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەت دەکەن
ئەمڕۆ شاندێکی رەوتی سەدر سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کرد.
شاندی پارتی پێکهاتبوون لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی، مەحموود محەمەد و عەلی حوسێن و ئومێد سەباح، شاندی رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی حۆهسهن عهزاری و ئەندامیەتی له نهسار روبهیعی، سادق سڵێتی، نهبیل تورفی-یە.
شایانی باسه کۆبوونەوەی شاندی پارتی و رەوتی سەدر، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام بەڕێوەچوو، تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دەکرێت، رەوتی سەدر دەیەوێت بۆچوونی کورد بەتایبەتی پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت بزانێت.