کاروانێکی دیکەی هاوکاری لە لایەن هاوپەیمانانەوە گەیشتە وەزارەتی پێشمەرگە

 

لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، کاروانێکی دیکەی هاوکاریی سەربازیی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

 

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویان کردووەتەوە “ڕۆژی دووشەممە ئۆتۆمبێلی پاککردنەوەی رێگاکان بەخشرا بە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەم ئۆتۆمبێلە توانای ئەندازیاریی جەنگی بەهێز دەکات و توانایان دەداتێ بۆ باشترکردنی پاراستنی هێزەکەیان لە ڕێگای دروستکردنی شوێنی بەرگریی بەهێز بۆ تێکشکاندنی داعش”.

Back to top button