سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی تەمەنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات
ڕۆژی سێشەممە ٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەحمود مەشھەدانی سەرۆکی تەمەنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە کۆبونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق لە دوای ھەڵبژاردن و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەگەر و پێشھاتە سیاسیەکان ئاڵوگۆڕکران.
ھەر لەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ھەرسێ پرەنسیپی شەراکەت و سازان و ھاوسەنگی و، رەچاوکردنی ماف و ئیستحقاقاتی ھاووڵاتیان و پێکھاتەکانی عێراق کرایەوە .