ئەمریكا لە سوریا ئێران رادەماڵین
خواكوڕك
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری نیکی هێڵی باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوی كردەوە، سوریا چیتر جێگای تیرۆرستانی ئێران نیە، و پێویستە ئێران و گروپە تیرۆرستەكانی سەر بەئێران لەو وڵاتە رابماڵین”.
نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، زیاتر دەلێت ستیڤان دیمستورا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش راپۆرتی ئەنجامی دانیشتنەکەی ژنێڤ چواری خستوەتە بەردەم ئەو رێکخراوە و ئەمەریکایش پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەکانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پررسی سووریا دەربڕیوەتەوە، هەروەها نیکی هێڵی دەشلێت، کاتی ئەوە هاتووە رێگە چارەی سیاسیی بۆ کۆتاییهاتن بەو دۆخەی سووریا بگیرێتە بەر و ئەوەیش بەو مانایەیە چیر سووریا ئارامگەیەکی ئەمین نییە بۆ تیرۆریستان و پێویستە ئێران و دارودەستەکەی لەو وڵاتە بەدەرەوە نێن”.
ماوەیەكی زۆر ناكۆكیەكانی روسیا و ئێران لەسەر سوریا هەست پێكراوە، لە ئێستادا رووسیا ئامانجە سیاسیەكانی خۆی لە ئێران جیا دەكاتەوە، چونكە لێدوانەكانی وڵاتانی كەنداو و ئەوروپا و توركیا لە دژی ئێران لە گەشەكردن دایە بەوەی ئێران بەسود وەرگرتن لە پاڵپشتی رووسیا لە سوریا دەیەوێت دەست لە وڵاتانی ناوچەكە وەربدات، ئەمەش كاردانەوەی تووندی ئەمریكا و وڵاتانی كەنداو بەسەرپەرشتی سعودیە دژی ئێران وەستانەوە، پێشتریش توركیا بەتووندی هێرشی كردە سەر ئێران بە ناوەندی تیرۆرست ناوی برد ئەمەش زیاتر هانی رووسیایی دا كە سیاسەتی خۆی لە سوریا تۆختر بكات و جیای بكاتەوە لە ئێران”.