هێرش كرایە سەر كامپێك
ڕۆژی چوارشەممە، خانەی راگەیاندنی ئاسایش ڕایگەیاند، کە مووشەکێک لە کامپی ئەلنەسر لە ڕۆژئاوای بەغدا کەوت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “موشەکێک لە کامپی النسر لە ڕۆژئاوای بەغدا نیشتەوە كە لە گەڕەکی جیهادەوە هەڵدراوە”.
گوتیشی: هێزە ئەمنییەکان موشەکێکی 240 ملیمەتریان لەسەر سەكۆی موشەكی دۆزیوەتەوە” و ئەوەشی وت “موشەكەكە هەڵوەشاوەتەوە و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی دادوەری کراوە”.
سەرچاوە : ئینا