بڕە پارەیەكی زۆر گەیشتە هەرێمی كوردستان و دەست بەدابەشکردنی دەکرێ

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕای دەگەیەنێت، بڕی پارەی وەجبەی هەشتەمی جووتیاران بۆ گەنم گەیشتە هەرێمی كوردستان، بەمنزیكانە دەست بە دابەشكردنی دەكرێ‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  5/1/2021، نه‌وزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند، كە چەكی پارەی بەشی هەشتەمی پارەی جووتیاران بۆ ساڵی 2021، گەیشتووه‌تە هەرێمی كوردستان و لە چەند ڕۆژی ئایندەشدا، چەكەكان دابەش دەكرێن.

ڕوونیكردەوە، پارەی هاتوو بۆ شارەكان، بڕەكەی جیاوازە، بۆ هەولێر 350 ملیۆن دینارە، بۆ سلێمانی 500 ملیۆن دینار و بۆ دهۆكیش 50 ملیۆن دینارە.

شایانی باسە تا ئێستا پارەی گەنمی نیوەی ساڵی 2014 و 2015 و 2016 لەلایەن حكوومەتی عێراق نەنێراوە، ئەوەیش بە بڕیارێكی سیاسی ڕاگیرابوو كە بڕەكەی نزیكەی 258 ملیار دینارە.

Back to top button