هەشت تیرۆریست دەستگیر كران

خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕۆژی چوارشەممە دەستگیرکردنی هەشت تیرۆریست لەسێ پارێزگاكانی عێراق ڕاگەیاند.

ئەو خانەیە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (AIA) ڕایگەیاندوە، “دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە چەتەکانی بێباوەڕی و تیرۆریستی داعش.

هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “سێ تیرۆریست لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکراون بە تۆمەتی ئەوەی کە بە ناوی پۆلیسی عێراق كاریان كردووە” و چوار لە بەغداد و “هەشتەم تیرۆریست لە پارێزگای دیالە دەستگیرکراوە.

سەرچاوە : ئینا

 

Back to top button