وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ دابین كردنی مووچه و جل و به‌رگ و خواردن گرێبه‌ستێك واژۆده‌كات
خواكوڕك
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بڕی 450 ملیۆن دۆلار بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌رخان كراوه، كه ته‌نیا بۆ مووچه خه‌رج ده‌كرێت و مانگانه بۆ 36 هه‌زار پێشمه‌رگه ته‌رخان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه 9/3/2017 جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، به‌جیا له پاره‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ریكا خۆراك و سووته‌مه‌نی بۆ 25 هه‌زار پێشمه‌رگه دابین ده‌كات.
له‌باره‌ی جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌شه‌وه ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزی ئه‌و كۆمپانیایانه بدرێته‌وه كه گرێبه‌ستیان له‌باره‌ى جلوبه‌رگ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كردبوو.