وەبەرهێنەران لە لایەن حکومەتەوە کارئاسانیان بۆ دەکرێت
دەستەی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ 5/1/2022 راگەیانداروێکی بڵاو کردەوە .لە ڕاگەیاندراوەکەی دەستەی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لەپێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری سێکتەرەکان و دابینکردن و گەیاندنی کارەبای پێویست بۆ پڕۆژەکان ، ھەریەک لە د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و کەمال محەمەد وەزیری کارەبا ، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەران و بەرپرسانی ھەردوولا كۆبوونهوهیهك بهڕێوهچوو
له كۆبوونهوهكهدا تاوتوێی دۆخی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان کراو ، جەختیان لەسەر کارئاسانی و ھاوکاری بۆ وەبەرھێنەران و پڕۆژەکانیان کردەوە ، بەتایبەتی بۆ ناوچە پیشەسازیی و کێڵگە کشتوکاڵییەکان و یەکەکانی نیشتەجێبوون.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە تاوتوێی پێکھێنانی چەند لێژنەیەکی ھاوبەش كرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کارەبا و رێکخستنەوەیان ، ھەروەھا جەخت لەسەر پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و دابینکردنی کارەبا کرایەوە.