هەرنەخۆشێک پێویستی بە چارەسەر هەبێت لە دەرەوەی وڵات ،دەزگای خێرخوازی بارزانی یارمەتی دەکات .
دەزگای خێرخوازی بارزانی لە راگەیاندراوێکی تایبەتدا ئاشکرای دەکات هه‌ر منداڵێكی نه‌خۆش، كه ته‌مه‌نی له خوار 12 ساڵییه‌وه بێت، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی ئه‌ڵمانی، ئاسانكاریان بۆ ده‌كرێت و له‌سه‌ر خه‌رجی رێكخراوه‌كه، یان له ناوخۆ چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت و خه‌رجییه‌كه‌ی پێده‌رێت
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دەزگای خێرخوازیی بارزانی:
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوێکی ئەڵمانی هەڵدەستێت بە ناردنە دەرەوەی ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی تایبەتمەند هەیە لە دەرەوەی وڵات و لە ناوخۆی وڵات چارەسەر ناکرێن، بۆیە بەپێی ئەو رێنماییانەی لەخوارەوە هاتووە دەتوانن سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بكەن.
مەرج و رێنماییەکان:
پێویستە منداڵەکە تەمەنی خوار 12 ساڵ بێت. پێویستی بە چارەسەر بێت لە دەرەوەی وڵات، یان تێچووی نەشتەرگەرییەکەی لە ناوخۆی کوردستان زۆر بێت و باری دارایی خراپ بێت، حاڵەتەکانی کە وەردەگیرێن وەکو (حاڵەتەکانی سووتان، ئێسکە نەرمە و خواربوونی ئێسکەکان و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە ئێسک، نەخۆشییەکانی پەیوەست بە میزەڕۆ، گرژبوونی پێست و دەرهاویشتەکانی پاش سووتان… هتد).
بەپێی رێنمایی وڵاتی ئەڵمانیا و ئەو پڕۆگرامەی کە هەیە، هیچ کەس لە خانەوادەی منداڵەکە ناتوانێت لەگەڵ منداڵەکە بڕوات، بەڵکو لە شوێنێکی تایبەتمەند لە لایەن تیمی تایبەتمەندەوە چاودێری دەکرێن، تاکو وەرگرتنی چارەسەر و گەڕانەوەیان.
لە رۆژی پێنج شەممە رێككەوتی (6/ 1/ 2022 )ەوە تاکو رێككەوتی (13/ 1/ 2022) دەتوانن فایلی نەخۆشەکانتان بۆ ئەم ئیمێڵە بنێرن:
(medical.team@bcf.krd) یان لەو ماوە دیاریکراوە سەردانی دەزگا بکەن لە کاتژێر (9ی بەیانی تاکو 12ی نیوەڕۆ)، جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە، تیمەکانی دەزگا فایلی نەخۆشەکانتان لێوەردەگرن بۆ پڕۆسەی فلتەر کردنیان.