پارێزگای هه‌ولێر.. چالاكییەكانی ئادار و نەورۆز 10 رۆژ بەردەوام دەبێت
خواكوڕك
جێگری پارێزگاری هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای دوو ساڵ لە ئەنجامنەدانی فێستیڤاڵ بەبۆنەی جەژنەكانی ئازار و نەورۆز كە بەهۆی قەیرانەكانی دارایی و شەڕی داعشەوە راگیرابوو، ئەمساڵ جارێكی تر دەست بە ئەنجامدانی چالاكییەكان دەكەینەوە.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه 9/3/2017 تاهیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگاری هەولێر لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، پارێزگای هەولێر بەهاوكاری وەزارەتی رۆشنبیری و سەندیكای هونەرمەندان لە رۆژی شەممە 11ی ئازاری 2017 فێستیڤاڵی هونەری و رۆشنبیری لە شاری هەولێر سازدەكات و ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
چاڵاكیه‌كانی یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز له‌رۆژی ئازادكردنی شاری هه‌ولێر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له 11 ئاداری هه‌موو ساڵێك ده‌ست پێده‌كات و تا 21 ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت، تیایدا چه‌ندین كۆنسێرتی گۆڕان و گروپی هونه‌ری و كه‌لتوری و كردنه‌وه‌ی پێشانگای جۆراوجۆر و چه‌ندین چاڵاكی دیكه‌ی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی ئه‌نجام ده‌درێت.