سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کرد

بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدرالیی عیراق گۆڕییه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 5ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە فالح ئه‌لفەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.
لە دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌کانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، گفتوگۆ و هه‌وڵی لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تاوتوێ کران و بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدرالیی عیراق گۆڕییه‌وه.