پەكەكە ئەو چەكانەی ئەمریكا پێیداوە لە سوریا دەگوازێتەوە شنگال بۆ شەڕی دژە پێشمەرگە
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە سنوری رۆژئاوای كوردستان ئەو چەكانەی ئەمریكا رادەستی هێزەكانی هەسەدە و یەپەگەی سەر بەو پارتە كردووە لە دژی داعش، دەگوازێتەوە، بۆ خانەسورێ و ناحەیەی سنوونێ”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سنوری خانەسورێ كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بەخواكوڕكی راگەیاند پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە ئەو چەكانەی كە ئەمریكا رادەستی یەپەگە و هەسەدەی كردووە لەسوریا لەئێستادا دەگوازێتەوە باشوری كوردستان و سنوری خانەسورێ و دەلێت لەماوەی چەند رۆژی رابردوو پەكەكە چەندین هەمەڕ و زرێپۆس و هێناوەتە ئەو سنورە”.
سەرچاوەكە گوتیشی هێزەكانی پەكەكە پاش هێرش كردنیان بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی رۆژ لە سنوری خانەسۆڕی هێزێكی زۆریان بۆ هێرش كردنە سەر هێزی پێشمەرگە ئامادە كردووە، ئەو چەكانەی كە ئەمریكا رادەستی هێزی سوریای دیموكراتی كردووە، لەئێستادا دەگوازنەوە، سنوری خانەسۆڕێ و دەلێت ئەمڕۆ پەکەکە بۆ خانەسۆری گواستووەتەوە، لە 3 هەمەڕ و 2 زرێپۆش و 5 ئۆتۆمبێلی پیکابی سەربازی پێکهاتووە و لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستانەوە هێندراون”.
ئەمە لەكاتێكدایە مارک تۆنەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاندبوو “ئەمریكا لە چوارچێوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ماوەیەکی زۆرە هاوکاری هێزەکانی یەپەگە دەکەین و لەبارەی ئەوەش کە تورکیا دەڵێت، یەپەگە و پەکەکە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە، ئێمە لەگەڵ ئەوەدا هاوڕانین بەڵام ئەوەی ئێستا لەناوچەی خانەسۆڕی روودەدات، بۆچوونەكانی ئەمریكا بەپێچەوانەوە دەكاتەوە، بەڵكو بەڵگەی زیندوون كە پەكەكە و هێزی سوریای دیموكرات یەكێ هێزن و لەناودا جیاوازیان هەیە،