موقتەدا سەدر بەناوی بەرگری لە سوپا پێشێلكاری دەكات
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕەتکردنەوەی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر سوپای عێراق دووپات کردەوە و جەختیشی کردەوە کە هێزی ئەم سوپایە هێزێکە بۆ گەل چونکە ئەوە پارێزەری یەکڕیزی و ئاشتی و تەباییە لە عێراقدا.
سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە وەک بەرگریکارێکی سوپای عێراق دەمێنێتەوە و بەنیازە بەهێزی بکات و بە پێچەوانەوە ئەو دەستدرێژییەی لەسەر سوپا هەیە قبوڵی ناکات.
ئەوە لە كاتێك كە موقتەدا سەدر هیچ پۆستێكی حكومی و سەربازی نیە.
سەرچاوە :ٚ ئەلشەرقیە