لە کازاخستان چی دەگوزەرێت؟

دوایی ئەوەی دوێنێ سەرۆکی فەرمی کازاخستان، هەڵوەشانەوەی کابینەی حکومەتی ئەو وڵاتەی راگەیاند، وڵاتانی ئەوروپا، رووسیا و ئەمریکا، دڵتەنگی خۆیان بە ناڕەزاییەتییەکان دەربڕی و داوا دەکەن بەزوویی دۆخی کازاخستان بگەڕێتەوە باری ئاسایی.

ماوەی چەند رۆژێکە، ناڕەزاییەتییەکانی کازاخستان گرژی تێکەوتووە و تیایدا چەندین دامودەزگای حکومی سوتێنراون، ئەمڕۆش جارێکی دیکە، شەڕی توند لە نێوان پۆلیسی وڵاتەکە و خۆپیشاندەراندا روویدا.

لە 2ی کانوونی دووەمەوە لە خۆرئاوای کازاخستان بەھۆی زیادکردنی نرخی گازی شل (LPG) و خراپبوونی رەوشی ئابوریی، خۆپیشاندان دەستی پێ کرد و دواتر تەشەنەی کرد بۆ بەشەکانی دیکەی وڵات.

Back to top button