وەزیری بەرگری عێراق: هێرشەكان سیاسین

وەزیری بەرگری عێراق بەتوندی هێرشەکانی سەر بنکە بیانییەکانی لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە بە پەیامێکی سیاسی وەسفکرد کە پەیوەندی بە کۆتاییهاتنی ئەرکە شەڕییەکانی هێزەکانی ئەمریکاوە نییە لە عێراق.

جومعە عیناد وتیشی: عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵی دیكە هێشتا پێویستی بە مەشق و ڕاوێژی هێزە بیانییەکان هەیە.

لە هەفتەی ڕابردوو چەندین هێرش بە درۆن كرایە سەر بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە پارێزگا جیاوازەكانی عێراق.

سەرچاوە : ئەلشەرقیە

Back to top button