مەسرور بارزانی پرسەنامەیەك ئاراستەی فوئاد مەعسووم دەكات

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆى، ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى فوئاد مه‌عسووم كرد.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: بەڕێز د. فوئاد مەعسووم، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد مەعسووم)ی براتانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: خوای میهرەبان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە و بنەماڵەکەتان ببەخشێت.

Back to top button