گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەشێوەیەکی کاتی راگیران

بەهۆی كەمبوونەوەی مەودای بینین و دروستبوونی تەمومژ، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی كاتی راگیران، لەگەڵ ئاساییبوونەوەی رەوشی کەشوهەواش گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.

راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاویکردۆتەوە، بەهۆی كەمبونەوەی مەودای بینین و دروستبونی تەمومژ، زۆرینەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەکاتی راگیراون.

لەگەڵ ئاساییبونەوەی رەوشی کەش و هەواش لەچەند کاتژمێری داهاتودا، چاوەڕێ دەکرێت
گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.

Back to top button