لەهەرێمی کوردستان پێنج حالەتی هەڵگری ئۆمیکرۆن راگەینرا

وەزیری تەندروستیی ئاشکرای دەکات: لەهەرێمی کوردستان پێنج حالەتی هەڵگری ئۆمیکرۆن راگەینرا کە لە خێزانێکن لەشاری دهۆک.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر،ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی کانوونی دووەمی 2022، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “پێنج حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا”.

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: “تووشبووەکان دانیشتووی شاری دهۆکن و کەسانی یەک خێزانن و یەکێکیان لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە”.

Back to top button