راکان جبووری کۆتایی پێهاتووە
دیاری حوسێن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لیدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندپۆستی پارێزگار لە ماوەی ڕابردوودا بە رێککەوتن یەکلا کراوەتەوە، بەڵام بە ھۆی ئەو دۆخەی ئەم دواییە ھاتە پێش، راکان جبووری بووە پارێزگار، بێگومان ئەمەش کۆتایی ھاتووە و پارتی و یەکێتی بە رێککەوتن ئەو پۆستە یەکلا دەکەنەوە و جارێکی دیکە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە کورد دەدرێتەوە
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دیاری حوسێن روونیدەکاتەوە ، پۆستی پارێزگاری کەرکووک پشکی کوردە، بارودۆخێکی نائاسایی راکانی بە وەکالەت کردە پارێزگار، ئەگەر نا ھەر دەبوو پارێزگار کورد بێت، بۆیە ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆککۆمار و پارێزگاری کەرکووک دەگەنە رێککەوتن، چونکە پارتی و یەکێتی بە یەک لیست دەچنە بەغدا، لەبەر ئەوەی پارێزگار پێشتر عەبدولڕەحمان مستەفا بوو کە کەسێکی بێلایەن بوو و بە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی دانرا و دواتر نەجمەدین کەریم ئەویش بە رێککەوتن بوو و پاشان کە 16ی ئۆکتۆبەر ھاتە پێش، راکان جبووری جێگر بوو بە وەکالەت و بووە پارێزگار تا ئێستا، بۆیە بەو شێوەیە بەردەوام بوو.
لەکۆتاییشدا ئاماژە بە هەوڵەکان راکان جبووری دەکات و گوتی : راکان جبووری ھەوڵ دەدات کە بمێنێتەوە و خۆپیشاندان بە خەڵک دەکات، بەڵام ئەمە کۆتایی ھاتووە و چیتر وەکو پارێزگار نامێنێت، بۆیە ئەو پۆستە جارێکی دیکە دەدرێتەوە کورد، چونکە پشکی کوردە.