ئاگریان لە پەیکەری قاسم سولەیمانی بەردا
تەنیا لە دوای 3 کاتژمێر پەردە لەسەر لادان ، پەیکەری قاسم سەلەیمانی ئاگر تێبەردرا
لە “شاری کورد ” ی سەر بە پارێزگای ” چوارمەحاڵ و بەختیاری ” ئێران بە بۆنەی دووەم ساڵیادی کوژرانی ” قاسم سولەیمانی ” پەیکەری قاسم سولەیمانی وەک ڕەمزی بەرگری و شەهیدی زیندوو لە فولکەی یەکەمی ئەو شارە واتە فولکەی ( قەمەری بەنی هاشم ) پەردەی لە سەر لادرا .
بەڵام 3 کاتژمێر دوای پەردە لادان لە سەر پەیکەری قاسم سولەیمانی ، لاوانی شاری کورد ، ئاگریان لە پەیکەرەکە بەردا و بوو بە هۆی دارووخانی پەیکەرەکە .
وتاربێژو نوێنەری خامنەیی لە شاری کورد ئەو کارەی بە جەنایەت ناو برد .
جێگەی ئاماژەیە پەیکەری قاسم سولەیمانی لە ماوەی یەکساڵدا بە تێچووی 200 ملیۆن تەمەن تەواو کرابوو بەڵام بە 10 خولەک ئاسەواری نەما .