ئەمریکا لە پێناو پاراستنی ئەمنیی هێزەکانی ، هۆشداری دەداتە ئێران

 

” جۆن کێربی ” وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ، بە بیرهێنانەوەی هێرشەکانی چەندرۆژی ڕابردوو بۆ سەرهێزەکانیان و هەوەها ئاماژەدان بە هێرشەکانی ساڵانی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئێران ، هۆشداری دایە ئەو وڵاتە .

جۆن کێربی گوتی : ئێمە ڕاشکاوانە بە ئێرانمان ڕاگەیاندووە ، تاچەند گرینگی دەدەیین بە پاراستنی هێزەکانمان لە ناوچە .

هاوکات جۆن بێرنان ، فەرماندەی هێزەی هاوپەیمانانی نێو دەوڵەتی بە رێبەرایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند: میلیشیاکانی بەکرێگیراوی ئێران بەردوامن لە هێرش و هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانمان لە سووریا و عێراق ، بۆیەش ئێران دڵنیا دەکەمەوە هاوپەیمانان لە کاتی گونجاودا وڵامی ئەو دەستدرێژیانەی ئێران دەدەنەوە .

 

سەرچاوە . rfi

Back to top button