سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : دیاردەی ئۆمیکرۆن لە دهۆک مایەی نیگەرانییە .

 

لە دوای بڵاو بوونەوەی راپۆتی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ، سەبارەت بە دیاردەی چەند کەیسێکی ئۆمیکرۆن لە دهۆک ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی دەربڕی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات وەزیری تەندروستی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تیمەکانیان هەوڵی سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی بدەن .

 

دەقی تویتەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

پەیدابوونی چەند کەیسێکی ئۆمیکرۆن لە دهۆک مایه‌ی نیگه‌رانین، وەزیری تەندرووستیم ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تیمەکانیان ھەوڵی سنووردارکردنی ‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی بدەن.

‏داوا له‌ كوردستانییان ده‌كه‌م ‌‌پابەندبن به‌ ڕێنماییەکان و ڤاكسین وه‌ربگرن بۆ ئەوەی کوردستان پارێزراو بێت.

Open photo

Back to top button