ئەو تۆمەتبارەی کامێرای چاودێریی ماڵانی دەدزی، دەستگیر کرا

به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى هه‌ولێر ده‌ستگيركردنى ئەو تۆمەتبارەی کامێرای چاودێریی ماڵانی دەدزی، راگه‌ياند و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر رايگه‌ياند:” دوای ئەوەی لە سۆشیال میدیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بووەوە کە تێیدا تۆمەتبارێک هەڵدەستێ بە لێکردنەوە و دزینی کامێرای چاودێریی ماڵان، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و ورد کرد و توانییان لە ماوەی کەمتر لە (24 کاتژمێر)دا تۆمەتبارەکە بە ناوی (ھ. خ. ب) بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو كه:” تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، پێشینەی تاوانی هەیە و دانی ناوە بە چەندین تاوانی دیکەی دزیکردندا،”
پۆليسى هه‌ولێر ده‌شلێت:” لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
